English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەترسییەكانی خواردنی زەنجەفیل
2023-02-01 [04:46 AM]

هەولێر : ZNA


سودەكانی گەلێك زۆرە بەڵام دەبێت مەترسیەكانی زەنجەفیل بزانرێت، هەرچەندە زەنجەفیل زۆر دژە هەوكردنێكی بەهێزە و دژی ئازار و دژی شێرپەنجەیە وە بۆ كۆكە و هەڵامەت، دابەزینی كێشی زیادەی لەش، دابەزینی ڕێژەی كۆلیسترۆلی خوێن، دابەزینی ڕێژەی شەكری خوێن بەكاردەهێنرێت، بەڵام دەبێت بزانرێت كە ئەندازەی ڕێپێدراو بۆ خواردنی ڕۆژانە زۆر كەمە بریتیە لە

 

: زەنجەفیلی تەڕ: 2-4 گرام

 

زەنجەفیلی وشك: نیو گرام تا 2 گرام

 

 

ئەندازەی پێویست بۆ ڕۆژانە وە ئامادەكردنی

 

: ئەگەر خێرا ئامادە بكرێت ئەوا زەنجەفیل دەكرێتە ناو یەك لیتر لە ئاوی گەرم لە مەتارەیەك و سەری قەپات دەكرێت و دوای نیو كاتژمێر كوبێك دەخورێتەوە وە هەر سێ كاتژمێر یەك كوپ دەخورێتەوە

 

. ئەگەر لەسەرخۆ ئامادە بكرێت ئەوا زەنجەفیل دەكرێتە ناو یەك لیتر لە ئاوی سارد وە لەناو مەتارەیەك سەری قەپات دەكرێت و لەدوای 12 كاتژمێر لێی دەخورێتەوە

 

. 1. زەنجەفیلی تەڕ: یەك كەوچكی چێشت لە وردكراوی زەنجەفیل 2. زەنجەفیلی وشك: یەك كەوچكی چا باشترین كاتی خواردنەوەی زەنجەفیل: لەدوای نان كوبێك وە زۆر خراپە خواردنەوەی ئاوی زەنجەفیل بە گەدەی بەتاڵ. زیانەكانی و مەترسیەكانی زەنجەفیل: زۆر وە زیادەڕۆیی لە خواردنی زەنجەفیل گرفت بۆ تەندروستی دروست دەكات: 1. نابێت بدرێت بە منداڵی تەمەن لە دو ساڵ كەمتر

 

. 2.ئافرەتان : نابێت بدرێت بە ئافرەت لەكاتی سوڕی مانگانەی، وە خانمی دوگیان چونكە لەوانەیە ببێتە هۆی لەبارچونی منداڵ

 

. 3. نابێت بدرێت بەو كەسانەی كە بەرزی پەستانی خوێن یان هەیە چونكە لەوانەیە ببێتە هۆی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن

 

. 4. نابێت بدرێت بەو كەسانەی كە نەخۆشی دڵیان هەیە وەكو خێرا لێدانی دڵ، ناڕێكی لێدانی دڵ

 

. 5. نابێت بدرێت بەو كەسانەی كە دەرمانی دژی مەیینی خوێن بەكاردەهێنن

 

. 6. نابێت بدرێت بەو كەسانەی كە ناڕەحەتی ئازاری گەدە، دڵەكزێ، برینی گەدە، هەوكردن و برینی ڕیخۆڵە وە كۆلۆن، چونكە لەوانەیە ببێتە هۆی سكچون و غازاتی سك

 

. 7. هەندێك كەس هەستیاریان هەیە بە زەنجەفیل لەبەرئەوە كەمێك لە ئاوەكەی دەخرێتە سەر پێست بۆ ماوەی چەند خولەكێك وە تەماشای نیشانەكانی هەستیاری دەكرێت وەكو سوربونەوە یان خورانی پێست

 

. 8 كەم خەوی یا زو بەخەبەرهاتن.





ئەم هەواڵە 472جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad