ZNA- هەولێر
حکوومەتی کۆماری ئازەربایجان دەڵێت ٣٩کەسی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر کردووە.
ئاژانسی فەرمیی هەواڵی ئازەربایجان، ناسراو بە "ئاپا" ئاشکرای کرد ئەو ٣٩ کەسە لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا لە شاری باکۆ و چەند شارێکی دیکەی ئازەربایجان دەستبەسەر کراون.
وەزارەتی نیوخۆی ئازەربایجانیش ڕایگەیاندووە پۆلیسی ئەم وڵاتە ناوەندەکانی پەیوەندیدار بە ئێران و لەوانەش کاناڵی تەلەفزیۆنیی ئینترئاز و سەلام نیوزی پشکنیوە.
چەند کاتژمێرێک بەر لە بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە حکوومەتی ئازەربایجان داوای لە هاووڵاتیانی خۆی کردبوو گەشتەکانیان بۆ ئێران ڕابگرن و ئەگەر لە ئێرانیشن ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی ڕەچاو بکەن.
لە دوای هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەی کۆماری ئازەربایجان لە تاران و کوژرانی یەکێک لە کارمەندانی باڵوێزخانەکە، لە سەرەتای ئەم حەفتەیەدا، پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئازەربایجان و کۆماری ئیسلامیی ئێران تووشی ئاڵۆزی بووە.
ئەم هەواڵە 418جار خوێندراوەتەوە |