هەولێر : ZNA سیستمی خۆراکی تەندروست ڕۆڵێکی گرنگی لە تەندروستی گشتیدا هەیە، بەتایبەتی تەندروستی چاو و پارێزگاریکردن لێی لە هەوکردنەکان لەوەرزی زستاندا، بەپێی ماڵپەڕی ئێکسپرێس
. پسپۆڕان دەڵێن دابەزینی پلەی گەرمی دەبێتە هۆی ماندووبوونی چاو و وشکبوونەوەی بەتایبەتی لەوەرزی سەرمادا کە ئەگەری توشبوون بە بەکتریا و ڤایرۆسەکانی چاو زیاتردەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا زیادکردنی هەندێک خۆراک کە دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسان و ڤیتامینەکان ڕێگری لە کێشە تەندروستییەکان و هەوکردنەکانی چاو دەکەن .
پزیشک سوڵتان دەجانی لە کۆمپانیای GoldenEye، ڕوونیکردەوە ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی و ئەی، کانزاکانی زینک، مس و سیلینیۆم، دژەئۆکسانەکان، پڕۆتین، کارۆتینەکان و ترشەکانی ئۆمێگا3 ئەگەری توشبوون بە هەوکردنی چاو کەمدەکەنەوە ئەوانیش وەک، سەوزەوات، میوە، دانەوێڵە تەواوەکان، فاسۆلیا، نیسک، چەرەساتەکان، گۆشتی سووری بێچەوری، ماسی، مریشک، هێلکە و بەرهەمی شیرەمەنیەکان.
ئەم هەواڵە 406جار خوێندراوەتەوە |