English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دھۆک... پۆلیس چوار تۆمه‌تبار دەستگیر کرد
2023-02-01 [05:13 AM]

ZNA-ھەولێر


بەرێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک رایگەیاند، کە توانیویانە چوار تۆمەتبار دەستگیر بكەن، كە تاوانی جۆراوجۆریان كردووە.

موقه‌دەم هێمن سلێمان، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: كە پۆلیسەكانمان لە قەزای ئامێدی توانیویانە چوار تۆمەتبار دەستگیر بكەن، كە لەو دەڤەرە تاوانی جۆراوجۆریان كردووە، یەكێک لە تۆمەتبارەكان لە هاوینەهەواری سیلاڤێ دزیی كردووە، تۆمەتبارێكیش لە ناحیەی شیلادزێ كێبڵی كارەبای دزیون.

وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک گووتی: دوو تۆمەتباری دیكە لە ناحیەی چه‌مانكێ سەر بە قه‌زای ئامێدیێ دەستگیر كراون، كە ٥٥٠ مه‌تر كێبڵی كاره‌بایان لە كۆمپانیایەیك نەوت دزیوە، كە ئەو كۆمپانیایە لە چه‌مانكێ كاری دەرهێنانی نەوت دەكات.

ھەروەھا موقه‌دەم هێمن سلێمان، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە هەر چوار تۆمەتبارەكە دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە و رەوانەی دادگا دەكرێن، بۆ ئەوەی بەپێی یاسا سزا بدرێن.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 526جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad