ZNA- هەولێر
یەکێتیی ئەورووپا گەمارۆی خستە سەر کۆمپانیایەکی فڕۆکەسازیی سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئێران.
یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند کۆمپانیای فڕۆکەسازیی ئێران ناسراو بە هەسا کە سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئەم وڵاتەیە بە هۆی هەناردەکردنی درۆن بۆ ڕووسیا بە مەبەستی بەکارهێنانی لە شەڕی ئوکراینا، گەمارۆی خراوەتە سەر.
بە پێی ئەم ڕاگەیاندراوە، کۆمپانیای فڕۆکەسازیی ئێران لە بواری لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی درۆنەکانی سوپای پاسداراندا چالاکیی هەیە.
ماڵپەڕی ئەنجومەنی یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاندووە وڵاتانی ئەورووپا بە پاراستنی یەکپارچەیی خاک و سەروەریی ئوکراینا پابەندن و جەختیشیان کردووەتەوە ئێران پشتیوانی لە شەڕی هێرشبەرانەی ڕووسیا دژ بە ئوکراینا دەکات.
ئەم هەواڵە 364جار خوێندراوەتەوە |