ZNA- هەولێر
کۆمیسیۆنی دادوەریی پەرلەمانی ئێران بریاری دا هیچ ئافرەتێکی ئەم وڵاتە بێ ڕەزامەندیی ئەو پیاوەی وەک سەرپەرشتی ئ دەناسرێت بۆی نییە سەردانی دەرەوەی وڵات بکات.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی دادوەریی پەرلەمانی ئێران بە ئاژانسی فارسی ڕاگەیاند، بە گوێرەی پەسندکراوێکی ئەم کۆمیسیۆنە سەفەری ئافرەتانی ئێران بۆ دەرەوەی وڵات دەبێت بە ڕەزامەندیی سەرپەرشتەکەیان بێت و لە دۆخی تایبەتیشدا پێویستە دادگا بڕیاری لێ بدات.
پەسند کرانی ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە پێشتر تەنیا ئەو ژنانەی هاوسەریان هەبوو، بۆ سەفەری دەرەوەی وڵات پێویستییان بە ڕەزامەندیی هاوسەریان هەبوو و ئەم یاسایە ئافرەتانی بێ هاوسەری نەدەگرتەوە.
بە پێی ئەم پەسندکراوە، لەمەودوا هەموو ئەو کچانەی تەمەنیان لە 18 ساڵ زیاترە و ئەو ژنانەش لە هاوسەرەکەیان جیا بوونەتەوە بۆ دەرچوون لە ئێران پێویستییان بە ڕەزامەندیی کەسێک هەیە کە وەک سەرپەرشتیاران دەستنیشان دەکرێت.
ئەم هەواڵە 376جار خوێندراوەتەوە |