ZNA- هەولێر
بەریتانیا، ئیتاڵیا و ژاپۆن کار لەسەر دروستکردنی نەوەیەکی نوێی فڕۆکەی جەنگی دەکەن.
رۆژنامەی بلومبێرگی ئەمریکایی بڵاویکردەوە، بەریتانیا، ئیتاڵیا و ژاپۆن دەیانهەوێت کۆتایی ئەمساڵ بە مەبەستی پلان داڕشتن بۆ دروستکردنی نەوەیەکی نوێی فڕۆکەی جەنگی رێکخراوێکی نێودەوڵەتی دامەزرێنن.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتەی بلومبێرگ، لە نێوەڕاستی ساڵی داهاتوو پەڕلەمانی هەرسێ وڵات نێوەڕۆکی رێککەوتنەکەیان پەسەند دەکەن و لە پلانیشیاندایە بە مەبەستی پتەوکردنی ئاسایشی ئاسمانی بۆ ساڵی 2035 نەوەیەکی نوێی فڕۆکەی جەنگی دروستبکەن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ساڵی رابردوو هەرسێ وڵات پڕۆگرامێکی هاوبەشیان لەژێر ناونیشانی پڕۆگرامی جەنگی ئاسمانی جیهانی بۆ بەرەوەپێشبردنی نەوەی داهاتووی فڕۆکەی جەنگی و پتەوکردنی ئاسایشی ئاسمانی راگەیاند.
ئەم هەواڵە 445جار خوێندراوەتەوە |