ZNA_ هەولێر
لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە، سەردان لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان، به رێگهی ئۆنڵاینهوه دهكرێت.
بەڕێوەبەری دەروازەی پێشابوور رایگەیاند، بەمەستی خزمەتکردنی زیاتری پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان و نههێشتنی رۆتینی ئیداری و کارئاسانیكردن بۆیان، لە هەفتەی داهاتووەوە پەڕینەوە لە دەروازەی پێشابوور به ئۆنڵاین دەکرێت و هەر پەنابەرێکی رۆژئاوای كوردستان کە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێیه، دەتوانێت لەماڵی خۆی بێ هیچ ماندووبوونێك لە رێگەی ئەو لینکەوە، داوای خۆی پێشکەشبکات و رهزامهندی چوون بۆ رۆژئاوا وەربگرێت.
ناوبراو گوتیشی: سەبارەت بە هاتنەوەش لە رۆژئاوای كوردستانهوه بۆ هەرێمی کوردستان، لە مانگی تەمموزی پارساڵەوە کردوومانە بە ئونڵاین.
بەربوهاری راشیگەیاند، نەک تەنیا هاتن و چوون، بەڵکو سیستەمی باج و داهاتیش بەشێوەکی رێک وشەفاف رێکخراوە و لەم دەروازەیە کاری پێدەکرێت.
ئەم هەواڵە 595جار خوێندراوەتەوە |