English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاتووچۆ لە دەروازەی پێشابوور دەکرێتە ئۆنلاین
2023-02-01 [08:45 AM]

هەولێر-ZNA


چوونی هەر کەسێک لە هەرێمی کوردستان یان هەر شوێنێکی دیکەوە لە رێگەی دەروازەی پێشابوورەوە کە لەنێوان باشوور و رۆژئاوای کوردستانە، دەکرێتە ئۆنلاین. هەر کەسێک بیەوێت بچێتە رۆژئاوای کوردستان دەبێت بە ئۆنلاین خۆی تۆمار بکات و چاوەڕێی وەڵام بێت.

 

بەڕێوەبەری دەروازەکە دەڵێت، رۆژی شەممە لینکەکە کارا دەبێت. شەوکەت بەربهاری، بەڕێوەبەری دەروازەی پێشابوور رایگەیاند "زیاتر لە ساڵێکە هەر کەسێک لە رۆژئاوای کوردستانەوە هاتبێتە باشووری کوردستان بە رێگەی ئۆنلاین بووە، بۆیە ئێستا دەمانەوێت بڕیاری ئەوەش بدەین کە هەر کەسێک لە باشووری کوردستانەوە بچێتە رۆژئاوای کوردستان دەبێت لە رێگەی ئۆنلاینەوە خۆیان تۆمار بکەن.

لەبارەی کاتی کاراکردنی ئەو لینکە و چۆنیەتی کارپێکردنی، بەڕێوەبەری دەروازەی پێشابوور باسی لەوە کرد، رۆژی شەممەی داهاتوو ئەو لینکە کارا دەبێت و دوای ئەوەی داواکار خۆی تۆمار دەکات، ئەگەر پەسند کرا، ئیمێڵێکی بۆ دەگەڕێتەوە و دەتوانێت لە رۆژانی شەممە، دووشەممە و چوارشەممە گەشتەکەی بکات کە تەنیا ئەو سێ رۆژە دەروازەکە بە رووی خەڵکدا دەکرێتەوە.





ئەم هەواڵە 454جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad