ZNA : هەولێر بەپێی توێژینەوەیەک کە لەسەر 3000 کەسی پێشکەوتوو تاقیکراوەتەوە ئەو کەسانەی لە هەفتەیەکدا یەک بۆ سێ هێلکەیان خواردووە مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان بەڕێژەی %60 کەمتربووە
. نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان بەیەکێک لە کێشە تەندروستییە مەترسیدارەکان دادەنرێن و هۆکارێکی سەرەکی مردنن، بەڵام وەک هەمو دۆخەکانی دیکە دەتوانرێت لەڕێگەی سیستمی خۆراکی تەندروست و دەوڵەمەند بە میوە و سەوزەواتەکان ڕێگری لە توشبوونیان بکرێت.
لەگەڵ ئەوەشدا توێژینەوەیەکی نوێ کە لە ڕۆژنامەی Nutrients Journal، بڵاوکراوەتەوە هەفتانە خواردنی هێلکەیەک بۆ سێ هێلکە بەشێوەیەکی تەندروست مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان کەمدەکاتەوە.
ئەم هەواڵە 475جار خوێندراوەتەوە |