ZNA-هەولێر نزیکەی ساڵێکە نرخی زێڕ بەو ئاستە بەرزنەبووەتەوە. بەشێکی دیکەی هۆکاری بەرزبوونەوەکەی، دابەزینی بەهای دۆلارە بەهۆی گوتەکانی جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا کە رایگەیاند: داتاکانی هەڵاوسان لە سێ مانگی رابردوودا دەریدەخەن کەمبوونەوەیەکی دڵخۆشکەر لە ئەنجامی هەنگاوەکانمان بەدەستهاتووە.
بەرزکردنەوەی سوودی بانکی لە ئەمریکا بەو رێژەیە بۆ مانگی شوبات، کەمترینە لە ماوەی نزیکەی ساڵێکدا.
بەردەوامیی بەرزکردنەوەی سوودی بانکی کاریگەری لەسەر بەهای دۆلار بەرامبەر سەبەتەی دراوەکان دەبێت، بەوهۆیەشەوە بازرگانان روو لە کڕینی زێڕ دەکەن کە وەکو کانزایەکی سەلامەت لەو دۆخانەدا ناو دەبرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2-2-2023، کاژێر 07:00 بەکاتی هەولێر، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە 1951 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، نرخی زێڕیش بۆ گرێبەستەکانی داهاتوو تاوەکو 1969 دۆلار بەرزبووەوە.
نرخی 1950 دۆلار وەکو هێڵێکی بەرگری بوو بۆ نرخی زێڕ، ئێستا کە ئەو هێڵەی تێکشکاندووە، چاوەڕوان دەکرێت زیاتر نرخەکەی بەرزببێتەوە و نزیک ببێتەوە لە 2000 دۆلار.
ساڵی رابردوو لە مانگی نیسان نرخی یەک ئۆنسە زێڕ گەیشتە دوو هەزار و 78 دۆلار کە بەرزترینە تاوەکو ئێستا تۆمارکرابێت. لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە، نرخی زێڕ بە رێژەی 8% زیادیکردووە.
ئەم هەواڵە 358جار خوێندراوەتەوە |