English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مرۆ شاندی پارتی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆده‌بێته‌وه‌
2023-02-02 [07:43 AM]

ZNA-هەولێر


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2ی2ی2023، شاندی باڵای پارتی سه‌ردانی  بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات.
رۆژانی سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌، شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ درێژه‌ی سه‌ردانه‌كانی بۆ لای پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ شاری هه‌ولێر سه‌ردانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ی دادگه‌ری كوردستانی كرد، له‌ چه‌ند رۆژی ڕابردووشدا له‌ شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆببووه‌وه‌.
 رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردووش، له‌دوای سه‌ردانی شاندی پارتی بۆ لای یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، مەحموود محەمەد ئەندامی دەستەی كارگێڕیی و گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی  له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: كه‌ ڕۆژی شەممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو لە شاری هەولێر، لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی كوردستان كۆ دەبنەوە.
سه‌باره‌ت به‌ کۆبوونەوه‌كان له‌گه‌ڵ پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان،  مه‌حموود محه‌مه‌د رایگه‌یاند: كه‌ پارتی هیچ مەرجێکی بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ نییە و مەرجیش لە کەس قەبووڵ ناکات.
 له‌باره‌ی ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كان‌ له‌گه‌ڵ پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایگه‌یاند: تاوتوێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و کۆدەنگی پارت و لایه‌نه‌كان سه‌باره‌ت به‌ کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن كراوه‌. 





ئەم هەواڵە 499جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad