|
ZNA-هەولێر
ئەمڕۆ پێنج شەممە 02 – 02 - 2023
کەش/ کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریایی سپی ناوەڕاست و بارستە هەوایەکی سارد , ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت , باران بارین لەسەر ناوچەکەمان تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوامی دەبێت و بەفر لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت . لە شەو درەنگدا دابارین بە گشتی لەسەر ناوچەکەمان کۆتایی دێت .
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە نزیکەی ( 1 – 2 ) پلە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ
خێراى با / لە سەر خۆ- مامناوەند دەبێت ( 10 - 20 ) کم/ک .
ئاراستەی با / باکورى خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین / لە نێوان (6 – 8 ) کم دەبێت .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی هەینی 03 – 02 - 2023
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت , لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانی کەم لەسەر ناوچە شاخاوییەکان , ئەگەری دروست بوونی تەمێکی کەم لە هەندێک ناوچە هەیە .
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی رۆژى پێشوو .
خێراى با / لە سەر خۆ- مامناوەند دەبێت ( 10 - 20 ) کم/ک .
ئاراستەی با / باکورى خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین / لە نێوان (8 – 10) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 10 پلەى سیلیزى
دهۆک : 9 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 11 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 11 پلەى سیلیزى
سۆران : 5 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 17 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى / 02- 02- 2023
ئەم هەواڵە 355جار خوێندراوەتەوە |