ZNA-هەولێر بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ژمارەیەک هەلی کار لە سنووری بازیان و خەلەکان رادەگەیەنێت.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى دوکان پێویستی بە ژمارەیەک تەکنیکی و ژمێریار و ئای تی هەیە بۆ کارکردن بەشێوەی رۆژانە، بۆ فەرمانگەی کارەبای بازیان.
ئاماژە بەوەشدرا، هۆبەى چاکسازیی کارەباى خەلەکان پێویستی بە شۆفێرێکە.
مەرج و رێنماییەکان لە فۆڕمەکەدا ئاماژەیان پێدراوە و هەر کەسێک ویستی کارکردنی هەیە، دەتوانێت بەشێوەی ئۆنلاین فۆڕمەکە پڕبکاتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوا وادە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکان تا رێکەوتی (9/2/2023)ـەیە.
بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە کلیک لەم بەستەرە بکە.
ئەم هەواڵە 502جار خوێندراوەتەوە |