English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق بەشێک لە مەرجەکانی ئەمەریکا جێبەجێ دەکات
2023-02-02 [08:45 AM]

ZNA-هەولێر


فراكسیۆنی سادقون، دیارترین مەرجەکانی ئەمەریکا لە بەرامبەر دابەزاندنی بەهای دۆلار له‌ عێراق ئاشكرا ده‌كات.

عوده‌ی عه‌واد ئه‌ندامی فراكسیۆنی سادقون رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا عێراق له‌ رێگه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ پلانێکی یەکگرتوو دەخاتە بەردەم بانکی فیدراڵی، ئه‌ویش قبوڵکردنی 50%ی رێکارەکانی یەدەگی فیدراڵی ئەمەریکایه‌ لە بەرامبەر دواخستنی ئەو مەرجانەی کە ماون بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، بۆ ئەوەی وردە وردە بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.

عه‌واد، ئاماژەی بەوەکردووه‌ "رێوشوێنەکانی ئەمەریکا فشاری سیاسین بۆ ناچارکردن و شكستهێنان به‌ حکومەتی سوودانی  و به‌جۆرێكی دیکە مەرجەکانی ئەمەریکا رێگری لە حکومەت دەکات تاوەکو لێپرسینەوە لەو گەندەڵکارانەی پەیوەستن بە ئەمەریکاوە نه‌كرێت".

لە 31/1/2023، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەمیانی چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەناڵی فەرمیی عێراق رایگەیاند "دینار لە دۆلار بەهێزترە و هاووڵاتییانی عێراق بەهای دۆلار دەگەڕێنینەوە بەهای خۆی.

ئەمە لەکاتێکدایە بەهای دیناری عێراقی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکی دابەزی، دوێنێ 1ی شوباتی 2023، 100 دۆلاری ئەمەریکی بە 170000 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا.





ئەم هەواڵە 907جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad