ZNA : هەولێر شیر یەکێکە لە خواردنەوە بەناوبانگەکان لەهەموو جیهاندا، کە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە و ڕێگری توشبوون بەچەندین نەخۆشی دەکەن. بەپێی ماڵپەڕی”healthhub”، خواردنەوەی شیر ئەم سوودە سەرسوڕهێنەرانەی بۆ جەستە هەیە
: -سەرچاوەیەکی سەرەکی کالیسیۆم و فۆسفۆرە، یارمەتی بەهێزبوونی ئێسک و ددانەکان دەدات و ڕێگری لە شکان و فشەڵبوونیان دەکات
. -ڕێژەیەکی زۆر پڕۆتینەکانی تێدایە یارمەتی گەشەی ماسولکەکان دەدات و چەوری جەستە کەمدەکاتەوە. 8
-دەوڵەمەندە بە جۆرەکانی ڤیتامین بی، ڕۆڵێکی گرنگی لە پێکهێنانی خڕۆکە سوورەکاندا هەیە، کە بۆ جەستە گرنگن.
-وزەیەکەی زۆر بەجەستە دەبەخشێت و بەرگری جەستە بەهێزدەکات
. -بەپێی توێژینەوەکان خواردنەوەی شیر مەترسی توشبوون بە نەخۆشی قەڵەوی، شەکرە لەجۆری دوو، دڵ و شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.
ئەم هەواڵە 571جار خوێندراوەتەوە |