ZNA - هەولێر لە یارییەکى دواخراوى خولى تۆپى پێى ئیسپانیا، یانەى ڕیاڵ بێتیس میوانداری یانەی بەرشەلۆنەی کرد.
لە ئەنجامدا بەرشەلۆنە توانی یاریەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بێتیس بباتەوە.
لە تایمى یەکەمدا، چەندین هەوڵى هەردوو یانە بۆ تۆمارکردنى گۆڵ بێ ئەنجام بوو، تایمەکەش بە یەکسانى و بەبێ گۆڵ کۆتایى هات.
لە تایمى دووەمدا، بەرشەلۆنە باشتر دەرکەوتن توانیان دوو گۆڵ لە خولەکەکانى 65 و 80دا لە ڕێگەى ڕافینیا و ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکییەوە تۆمارکرد،
گۆڵەکەی سۆسیدادیش یاریزان کۆندێ بەهەڵەلە خولەکى 85 تۆمارکرد.
بەم ئەنجامە، بەرشەلۆنە بەکۆکردنەوەی 50 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندی گرتووە و جیاوازى خاڵەکانی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بەکاتى بۆ هەشت خاڵ بەرزکردەوە، بیتیسیش لە پلەى شەشەمدایە و 31 خاڵى هەیە.
ئەم هەواڵە 307جار خوێندراوەتەوە |