ZNA - هەولێر لە یاریەکانی گەڕی 21ى خولى فەڕەنسا، پاریس سانجێرمان لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا ڕووبەڕووی مونپیلیە بۆیەوە.
لە ئەنجامدا یانەکەی پایتەخت توانی یاریەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە خاوەن یاریگا بباتەوە.
لە سەرەتای تایمی یەکەمدا ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ پاریس هەژمارکرد بەڵام کیلیان ئێمباپێ لە خولەکی 8 ئەو لێدانەی لەدەستدا و تایمی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
لەتایمی دووەمدا پاریس خۆی ڕێکخستەوە و توانی سێ گۆڵ لە خولەکەکانى 55 و 72 و 92دا لە ڕێگەی فابیان ڕۆیز و لیۆنێل میسى و وارین ئیمرییەوە تۆماربکات،
تاکە گۆڵەکەى مۆنپیلیەش ئەرنود نورەدین لە خولەکى 89دا تۆمارکرد.
بەم ئەنجامانە، پاریس بە كۆكردنەوەی 51 خاڵ لە پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکەدایە، مۆنپیلیش تەنیا 20 خاڵی هەیە و لە پلەی 14 دایە.
ئەم هەواڵە 505جار خوێندراوەتەوە |