ZNA - ههولێر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، هۆشداری دایە ئیسرائیل لەوەی کە ناردنی چەک بۆ ئۆکراینا قەیرانەکە " ئاڵۆزتر دەکات" و رایگەیاند: "پێویستە هەموو ئەو وڵاتانەی کە چەک بۆ ئۆکراینا دەنێرن لەوە تێبگەن کە کردنەئامانجی ئەو بارهەڵگرانەی ئەم چەکانە دەگوازنەوە، ئامانجێکی رەوای هێزە چەکدارەکانی رووسیایە".
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە مۆسکۆی پایتەخت، ماریا زاخارۆڤا وەڵامی پرسیاری پەیامنێرانی دایەوە سەبارەت بە پلانەکانی ئیسرائیل بۆ پێشکەشکردنی هاوکاریی سەربازیی بۆ ئۆکراینا "هەموو ئەو وڵاتانەی کە چەک دەنێرن (بۆ ئۆکراینا) پێویستە لەوە تێبگەن کە کردنەئامانجی ئەو بارهەڵگرانەی ئەم چەکانە دەگوازنەوە، ئامانجێکی رەوای هێزە چەکدارەکانی رووسیایە. هەڵوێستی ئێمە روون و ئاشکرایە. دەبێت دان بەوەدا بنرێت کە هەر هەوڵێک بۆ دابینکردنی چەکی زیادە یان نوێ قەیرانەکە ئاڵۆزتر دەکات. پێویستە هەمووان ئاگاداری ئەوە بن".
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی CNN، رایگەیاندبوو، "بیر لە ناردنی هاوکاریی سەربازیی بۆ ئۆکراینا دەکەنەوە" و "دژ بە بەرهەمهێنانی چەک لەلایەن ئێرانەوە، مامەڵە دەکەن".
AA
ئەم هەواڵە 364جار خوێندراوەتەوە |