English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روانگه‌ی سوریا: مەترسیی سەرهەڵدانەوەی داعش له‌ ئارادایه‌
2023-02-02 [12:36 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی دابە زیاتر بوونی ئۆپەراسیۆنەکانی داعش لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و هۆشداری دا لەبارەی سەرهەڵدانەوەی ئەو گرووپە لەو ناوچانەدا.

سەرەڕای ئەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش و هێزەکانی سووریای دیموکرات لە مانگی ئازاری 2019 بنبڕ کردنی داعشیان لە سووریا ڕایانگەیاند؛ ماوەی چەند مانگە هێرشەکانی ئەو گرووپە بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و ڕووداوەکانی ئەم دواییەی دەری دەخەن کە داعش بە تەواوی لەناو نەچووە.

سەرچاوەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویانکردەوە، لە مانگی یەکی ئەمساڵدا ١٨ کەس لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی SDF لەلایەن داعشەوە و بەهۆی هێرشە سەربازی و خۆکوژییەکانی ئەم گرووپەوە گیانیان لەدەست داوە.

سەرەڕای ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزەکانی سووریای دیموکرات لە هەموو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردەکاندا، داعش بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییە لەناکاوەکانی.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 316جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad