ZNA : هەولێر بەشێوەیەکی گشتی دژەئۆکسانەکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە، پارێزگاری لێدەکەن و ڕێگری توشبوون بەچەندین نەخۆشی جیاواز دەکەن
. توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە “ڤلاڤانۆڵ”، کە دژەئۆکسانێکی بەهێزە و بەڕێژەیەکی زۆر لە میوە و سەوزەواتەکاندا هەیە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تەندروستی مێشک و بەتایبەتی بیرەوەی هەیە و مەترسی لەدەستدانی بیرەوەری کەمدەکاتەوە.
ئەنجامی توێژینەوەکە ئەوەدەخاتەڕوو ئەو کەسانەی بەڕێژەیەکی زۆر ئەو خواردنانەیان خواردووە کە دەوڵەمەند بوون بە “کامفۆڕۆڵ” کەمتر ڕووبەڕووی دابەزینی توانای مێشکیان بوونەتەوە بەراورد بەو کەسانەی ڕێژەیەکی کەمتریان لەو خواردنانە خواردووە، سەرچاوەکانیشی بریتین لە، زەیت، پیاز، توو، شاتوو، بلوبێری، سپێناخ و سەوزەواتەکان.
ئەم هەواڵە 574جار خوێندراوەتەوە |