ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023.2.2، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.محەمەد شوکرى، سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنان و دارا جەلیل خەیات، سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانیی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان و یەکێتیی وەبەرهێنەرانی کوردستان، لەڕێورەسمێکدا قەلغانى رێزلێنانى دەستەى وەبەرهێنان بەخشرا بە سەرجەم ئەو وەبەرهێنەرانەى کە لە کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان مۆڵەتى وەبەهەمهێنانیان وەرگرتووە و پڕۆژەکانیان لەکاتى دیاریکراوى خۆى زووتر و بە کوالیتیەکى بەرز و ڕیک و پێکى ئەنجامداوە.
جێگەى باسە، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە 2019.7.10 متمانەی لە پەرلەمان وەرگرتووە، لە ماوەی دەستبەکاربوونی تاکو ئێستا سەرەڕای قەیرانە ئابووری و تەندروستییەکان، توانیویەتی لە سەرجەم سێکتەرەکان کار و پڕۆژەی گرنگ ئەنجام بدات، لەوچوارچێوەیەشدا سەدان مۆڵەت بە پڕۆژەی وەبەرهێنان له ناوچه جیاجیاكانی ههرێمی كوردستان دراوە، کە زۆربەیان لهلایهن كۆمپانیا و وهبهرهێنهری ناوخۆییەوە جێبهجێكراون، ئەوە جگە لەکارى بەردەوامى بۆ رەخساندنی بواری کار بۆ کەرتی تایبەت و فراوانکردنی وەبەرهێنان لە بوارە جیاجیاکانی وەک پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار.
ئەم هەواڵە 553جار خوێندراوەتەوە |