English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی عەنكاوە دەكات
2023-02-02 [02:41 AM]


.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/2/2023، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی عەنكاوەی كرد، لە كۆبوونەوەیەكدا كە هەر یەكە لە ڕامی نووری عودیش، قائیمقامی عەنكاوە و سامان بویا یلدا، سەرۆكی شارەوانیی عەنكاوە ئامادەی بوون، چەند تەوەرێكی پەیوەست بە عەنكاوە تاوتوێ كران.
لە كۆبوونەوەكەدا ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار تیشكی خستە سەر بابەتی پێكەوەژیانی پێكهاتەكان لە عەنكاوە و جەختی كردەوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە بایەخەوە لەو پێكەوەژیانەی لە كوردستان و عەنكاوە دەڕوانێت و پێویستە بپارێزرێت و پەرەی زیاتریشی پێ بدرێت.
سەبارەت بە پرۆژە خزمەتگوزارییەكانیش، ساسان عەونی، جەختی كردەوە دەبێت بە باشترین شێوە خزمەتی هاووڵاتییانی سنووری شارەوانییەكە بكەن و كار بۆ نەهێشتنی ڕۆتین و بە باشی مامەڵەی هاووڵاتییان ڕایی بكەن.
سەبارەت بە پێویستییەكانی سەرۆكایەتییەكە لەڕووی ئامێر و پێداویستییەكانی دیكەوە، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژەی بەوەكرد لەپێناو باشتر بەڕێوەبردنی كارەكان و جێبەجێكردنی پرۆژەكان، هەرچی لە توانادا بێت پاڵپشت و هاوكارتان دەبین.
دواتر ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، سەردانی بەشەكانی سەرۆكایەتییەكەی كرد و لەگەڵ سەرۆك بەش و فەرمانبەران گفتوگۆی پەیوەست بە بەشەكانیان و بەدواداچوونی بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی كاروبارەكانیان كرد و جەختی لە خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتییان كردەوە.





ئەم هەواڵە 466جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad