هەولێر-ZNA شارەزاێکی ئابوری دەلێت لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە وە پێشبینی دەکەم نرخی زێر لەوەی ئێستا هەیە بەرزتر ببێتە وەک کانزاێکی سەلامەت کە بازرگانان روو لە کرینی دەکەن .
عادل شۆرش شارەزایی ئابوری بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند دابەزینی نرخی دۆلار هۆکارێکە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زێر کە لە دوو مانگی رابردوودا نرخی زێر ٪٧ زیادی کردووە وە پێشبینی دەکەم نرخە زیاتر بەرزببێتەوە .
ئەو شارەزاییەی ئابورییە گوتیشی ئێستا نا سەقامگیریێک لە نرخی دراوەکاندا هەیە بۆیە سەرمایەداران هەول دەدەن زێر وەکوو کانزاێکی سەلامەت بکرن ئەمەش کاریگەری لەسەر نرخەکەی دروست دەکات بەرزبوونەوە روودەدات .
عادل شۆرش گوتیشی بریارەکانی بانکی ناوەندی ئەمریکا سەبارەت بە بەرزکردنەوەی نرخی سودی بانکی کاریگەری لەسەر نرخی زێر هەبوو وە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیش هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی زێر .
ئەم هەواڵە 610جار خوێندراوەتەوە |