ZNA- هەولێر
ئیسرائیل پلانێکی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بە وردی ئامادە کردووە. لەم پلانەدا نزیکەی سێ هەزار ئامانج دەستنیشان کراون و حکومەتی ئیسرائیل دەیهەوێت لە چوارچێوەی هاوپەیمانییەک لەگەڵ زلهێزانی ڕۆژئاوا و چەند وڵاتێکی عەرەبی بە زووترین کات ڕێوشوێنی سەربازی لەدژی ئێران بگرێتەبەر.
ئەمڕۆ پێنجشەممە٢ی شوباتی ٢٠٢٣، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، گەشتێکی سێ ڕۆژەی بۆ پاریس دەستپێکرد و لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن کۆبووەوە. حکومەتی ئیسرائیل ئامانجی ئەم دیدارەی راگەیاندووە و دەڵێت هاوپەیمانییەکی سەربازی بەتایبەت لەگەڵ زلهێزانی ڕۆژئاوا بۆ هێرشکردنە سەر ئێران پێک دەهێنێت.
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی، ئیسرائیل پلانێکی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بە وردی ئامادە کردووە. به پێی ئهم پلانه نزیکهی سێهه زار ئامانج ده ستنیشان کراون و حکومهتی نایهەوێت ئەم هێرشە به ته نیا ئهجام بدات.
ههمان سهرچاوه دیپلۆماسی دەڵێت: ئامانجی ئیسرائیل دروستکردنی هاوپەیمانیەکی سەربازیبازی به بەشداریی فەرەنسا و ئهمریکا و ئهگهر بگونجێت، چهند وڵاتێکی عهرهبی ناوچەیە.
تا ئێستا حکومەتی فەرەنسا و ئەمریکا دژی هێرشێکی لەم شێوەیە بوون، بەڵام لەم دواییانەدا ئاراستەکان بە شێوەیەکی بەرچاو گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە.
ئەم هەواڵە 733جار خوێندراوەتەوە |