English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی پارتی: زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق هاوبەشن لە هەموو مافێک
2023-02-02 [05:43 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامێکی‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە بەپێی دەستووری عێراق، زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق هاوبەشن لە هەموو مافێک، بەڵام جیاوازییان دەکرێت.

ئامانج هه‌ركی، ئەندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگه‌یاند: بەپێی ماددەی ١٣٢ی دەستووری عێراق، هەموو زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان هەمان ماف و مووچە و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسیی عێراقیان هەیە، بەڵام بەداخەوە جیاوازییەکی زۆر لە نێوان مووچە و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان و بەغداد هەیە کە لەو بارەیەوە حکوومەتی عێراق بەرپرسە.

ھەروەھا ئامانج هه‌ركی، ئەندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لەگەڵ دامەزراوەی زیندانییە سیاسییەکانی عێراق قسەمان کردووە و داواکاریی زیندانییانی سیاسیی هەرێمی کوردستانمان پێ گەیاندوون و چاوەڕێی ئەوانین تاوتوێی بابەتەکە بکەن و بڕیاری پێویست لە بەرژەوەندیی زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان بدەن، بۆ ئەو مەبەستە بەدواداچوونەکانمان بەردەوام دەبن.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 439جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad