English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاکرێ... پۆلیس تۆمه‌تبارێكی دەستگیر کرد
2023-02-02 [05:43 AM]

ZNA-ھەولێر


وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی قەزای ئاكرێ رایگەیاند، کە پۆلیسی نەهێشتنی تاوان تۆمەتبارێكی دەستگیر كرد، كە دزیی لە چەند ماڵ و شوێنێكی جیاجیا كردبوو.

عیماد حوسێن، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی قەزای ئاكرێ، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە چه‌ند رۆژی رابردوودا چەند كەسێك سكاڵایان تۆمار كرد، كە دزی لە ماڵیان كراوە، بۆ ئەم مەبەستە، پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە ئاكرێ، دەستی بە لێكۆڵینەوە كرد و لە ئەنجامدا توانییان تۆمەتبارێك دەستگیر بكەن، كە دزیی لە چەند گەڕەكێكی ئاكرێ كردبوو و (پاره‌ و مۆبایل و زێڕ و لاپتۆپ)ی خەڵكی دزیی بوو.‌

وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی قەزای ئاكرێ گووتی: ئەو تۆمەتبارە لەبەردەم دادوەردا دانی بە تاوانەكانیدا ناوە، كە لە رلبردوودا چەندیین دزیی كردووە، هەر ئەو تۆمەتبارە لە قەزای شێخانیش دزیی كردووە، بۆیە بەپێی مادەی ٤٤٣ دەستبەسەر كراوە و بەپێی یاسا سزا دەدرێت.

ھەروەھا عیماد حوسێن، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی قەزای ئاكرێ، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئه‌و تۆمه‌تباره‌ خەڵكی قەزایەكی دەوروبەری قەزای ئاكرێیە. 


رێباز یونس ‌

 

No description available.





ئەم هەواڵە 736جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad