ZNA- هەولێر
باڵیۆزی ئێران لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئیسرائیلی بە ئەنجامدانی هێرشی چەند ڕۆژی رابردوو بۆ سەر بنکەی سەربازیی سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئێران لە ئیسفەهان تۆمەتبار کرد.
ئەمیر سەعید ئیرەوانی، لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش رایگەیاندووە بە گوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتایییەکان، حکوومەتی ئیسرائیل لە هێرش بۆ سەر بنکەیەکی وەزارەتی بەرگریی ئێران لە شاری ئیسفەهان بەرپرسیارە و ئەم کردەوەیە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
لە نامەکەی باڵیۆزی ئێراندا ئاماژە بە لێدوانیسەرۆککۆمار، سەرۆکوەزیران و سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئیسرائیل سەبارەت بە هەڕەشەی بەکارهێنانی هێز لە دژی بنکە ستراتێژییەکان و دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران کراوە و جەخت کراوەتەوە کە ئیسرائیل دەبێ لە بەرانبەر ئەم هێرشانەدا وڵامدەر بێت و داواش کراوە ئەنجومەنی ئاسایشی ئەم هێرشانەی ئیسرائیل ئیدانە بکات و داوای لێ بکات رێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بگرێ.
ئەم هەواڵە 487جار خوێندراوەتەوە |