ZNA- هەولێر
پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا بە زۆرینەی دەنگ پارێزبەندی لەسەر ئەو دوو ئەندام پەرلەمانە هەڵگرت بە تۆمەتی بەرتیل وەرگرتن لە مۆندیالی قەتەری ساڵی 2022 تێوەگلابوون.
ئاژانسی فرانس پرێس ئاشکرایکرد، پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا بە زۆرینەی دەنگ پاریزبەندی لەسەر مارک تارابێلا ئەندام پەرلەمانی بەلجیکی و ئەندری کۆزۆلی ئەندام پەرلەمانی ئیتالیا لە پەرلەمای یەکێتی ئەوروپا هەڵگرت، کە تێوەگلابوون بە وەرگرتنی بەرتیل و سپیکردنەوەی پارە لە مۆندیالی قەتەر.
ئاماژەش بەوەکراوە، هەڵگرتنی پارێزبەندییەکە دەبێتە یارمەتیدەر بۆ حکومەتی بەلجیکا تاوەکو لێکۆڵینەوەی زیاتر لە کەیسەکە بکەن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، هەردوو ئەندام پەرلەمان بەهۆی بەرتیل وەرگرتن لە مۆدیالی قەتەری ساڵی 2022 تێوەگلابوون، بەو هۆیەشەوە لەلایەن حکومەتی بەلجیکاوە چوار کەس دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەش لە کەیسەکە بەردەوامە.
ئەم هەواڵە 349جار خوێندراوەتەوە |