ZNA – هەولێر
کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، دەرکردنی ئهندامی موسڵمانی ئهنجوومهنی نوێنهران، ئیلهان عومەر لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەن بههۆی رهخنهكانی دژی ئیسرائیل "نمایشێکی سیاسی" بووە و زیانی بە گەلی ئەمریکا دەگەیەنێت.
گوتەبێژی کۆشکی سپی، کارین جان پیەر لە میانی کۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆژانەی خۆیدا گوتی: ئێمە بڕیاری دوورخستنەوەی نوێنەری ویلایەتی مینیسۆتا، ئیلهان عومەر لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران، وەک نمایشکی سیاسی دەیبینین، هەروەک چۆن کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی یاسادانان لە چەند هەفتەی رابردوودا ئەندامانی دیکەی دیموکراتەکانیان لە لیژنە سەرەکییەکان دوورخستەوە".
جان پیەر رایگەیاند: کە لەو بڕوایەدان ئیلهان عومەر "ئەندامێکی بەڕێزی کۆنگرێسە" و داکۆکیی لەوە کرد کە ئەم بڕیارەی ئەنجوومەن زیان بە گەلی ئەمریکا دەگەیەنێت.
گوتەبێژەکەی کۆشکی سپی جەختیشی لەوە کردەوە، کە ئیلهان عومەر داوای لێبوردنی کردووە لەسەر لێدوانەکانی پێشووی و بە ئاشکرا دژە جوولەکەگەریی شەرمەزار کردووە.
لەو دەنگدانەی کە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کە باڵی خوارەوەی کۆنگرێسە و زۆرینەی ئەندامانی لە کۆمارییەکانن بەڕێوەچوو، بە 211 دەنگی "نەخێر" لە بەرامبەر 218 دەنگی بەڵێ، بریار درا نوێنەری ویلایەتی مینیسۆتا، ئیلهان عومەر بە رەچەڵەک سۆماڵی لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەربکرێت.
ئەم هەواڵە 292جار خوێندراوەتەوە |