English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بایدن و سوودانی پەیوەندیەكی تەلەفۆنیان لەسەر پرسی ئابووری و ئەمنی ئەنجامدا
2023-02-04 [08:00 AM]

ZNA – هەولێر


سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا، لەپەیوەندیەكەدا گفتوگۆیان دەربارەی گەشەپێدانی ئابووری عێراق و پرسە ئەمنییەکانی ناوچەکە و جیهان کرد.

لە راگەیەندراوێکی کۆشکی سپیدا ئەوە هاتووە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكا، ئەوەی دووپات کردووەتەوە کە ئەمریکا پابەندە بە رێککەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیجی کە لەگەڵ عێراق واژووی کردووە و ستایشی هەوڵەکانی سوودانیشی کردووە بۆ بەهێزکردنی سەربەخۆیی و سەروەریی عێراق، هاوکات باسیان لە سیاسەتەکانی سوودانی بۆ ئابووری عێراق کردووە و سەرۆکی ئەمریکا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەسەندکردنی ئەم سیاسەتانە خستووەتەڕوو.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشكراوە، بایدن بە شێوەیەکی ئەرێنی پێشوازیی لەو سەردانە کردووە کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو، وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن بۆ واشنتۆن ئەنجامی بدات.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بایدن و سوودانی جەختیان لەوەش کردووەتەوە، کە کاردەکەن بۆ رێگریکردن لە هەڕەشەکانی داعش بۆسەر گەلی عێراق و ئاسایشی ناوچەکە و جیهان، بڕیاریشیانداوە لە مانگەکانی ئایندەدا بەردەوامبن لە هەماهەنگییەکانیان.

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم ، بڕیارە ئەمڕۆ لە کۆشکی سپی لەگەڵ بایدن کۆببێتەوە، بەشداری پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی کردووە و جەختی لە پشتیوانییەکانی وڵاتەکەی بۆ عێراق و پڕۆژەکانی تایبەت بە ژێرخانی ستراتیجی هاوبەش، کردووەتەوە.

 





ئەم هەواڵە 586جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad