ZNA-هەولێر
بانکی ناوەندیی عێراق، یەکەم پاکێجی ئاسانکاری بۆ دابینکردنی خواست لەسەر دۆلار دەرکرد و فرۆشتنی دۆلاریش بە نرخی فەرمی بۆ گەشتیاران لە پێنج هەزار دۆلار بۆ حەوت هەزار دۆلار بەرز دەکاتەوە.
بانکی ناوەندیی عێراق، یەکەم پاکێجی ئاسانکاری بۆ دابینکردنی خواست لەسەر دۆلار دەردەکات، لە هەردوو دیوی پارەی کاش و حهواڵه و گواستنەوەی دەرەکی، بەم شێوەیەی خوارەوە:
1- بەرزکردنەوەی سەقفی فرۆشتنی کاش بۆ مەبەستی سەفەر بۆ 7 هەزار دۆلار لە مانگێکدا و فرۆشتنیان بهو کهسانهی که تهمهنیان له (18 ساڵ) زیاتره.
2- فرۆشتنی دۆلار بۆ مەبەستی گواستنەوە و حهواڵهی کەسی، لە ڕێگەی بریکاری کۆمپانیاکانی گواستنەوەی پارە ( وێستەرن یونیون و مۆنی گرام )، دەبێت بە نرخی فەرمی (1470) دینار بۆ دۆلار، بانکی ناوەندیی عێراق دهستمایه و باڵانسی دۆلاری ئەم بریکارانە بە ڕێژەی فەرمی یەکدەخات.
3- فراوانکردنی بازنەی ئەو مامەڵانەی، کە ڕێگەیان پێ دراوە بە دراوی بیانی دارایی بکرێن، بۆ ئەوەی بریتی بن لە:
أ- هاوردەکردنی ئەو کهلوپهل و کاڵایانە، کە بە شێوەیەکی یاسایی ڕێگەیان پێ دراوە هاوردە بکرێن.
ب- کڕین و دابینکردنی خزمەتگوزارییە ڕێگەپێدراوە یاساییهکان، لەوانەش خزمەتگوزارییەکانی گواستنەوە و شهحن.
ج- پارەدارکردنی بەشی هاوردەکردنی گرێبەستی بەڵێندەران لەگەڵ وەزارەتەکانی دەوڵەت.
د- ئەو داواکاریاینەی، کە بانکی ناوەندیی عێراق لە دامەزراوە فهرمی و حکوومییەکان و قەوارە خۆپاراستنەکانەوە بۆ پێداویستییەکانیان وەرگیراون، کە تەرخانکردنیان بە دۆلار نییە، لە چوارچێوەی بودجەی گشتیی فیدراڵیی دەوڵەتدا، بە پشتگیریکردنی بەڵگەنامە فەرمییەکان، کە پشتگیریی ئەم داواکارییانە دەکەن.
هـ- بەرزکردنەوەی باڵانسی هەژماری لاوەکیی بانکەکان و کۆمپانیاکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی، کە لەگەڵ (جی بی مۆرگان) بانک کراوەتەوە، کە ئەندامێتیی گەورەی لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی کارتی (ڤیزا، ماستەر)دا هەیە.
و- بەرزکردنەوەی باڵانسی هەژمارە لاوەکییەکانی دامەزراوە داراییەکانی عێراق، کە لەگەڵ سیتیبانک کراوەتەوە، کە ئەندامێتییەکی گەورەی هەیە لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی گواستنەوەی پارە ( وێستەرن یونیون، مۆنیگرام) بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی پابەندبوونەکانی لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە، دوای پێشکەشکردنی بەیاننامەی پێویست.
ز- گواستنەوە بۆ مامەڵەی یاسایی، بۆ کڕینی خانووبەرە لەدەرەوەی وڵات.
ح- چارەسەرکردنی نهخۆشی لەدەرەوەی وڵات و گواستنەوەکە لە ئەکاونتی کڕیار، یان یەکێک لە خزمەکانی پلەی یەکەم، یان دووەم بێت، بۆ حسابی نەخۆشخانەی دەرەوەی وڵات، دوای پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی پزیشکی لە نەخۆشخانەی پەیوەندیدار.
ت- خەرجکردنی کرێی خوێندن لەدەرەوەی وڵات و گواستنەوەکە لە حسابی خوێندکار، یان یەکێک لە خزمەکانی لە پلەی یەکەم یان دووەم دەبێت، بۆ حسابی ئەو زانکۆیەی کە تێیدا دەخوێنێت، یان بۆ حسابی قوتابی خۆی ههیهتی له زانکۆکه، دوای پێشکەشکردنی بەڵگەی تۆمارکردنی لە توێژینەوەکەدا، کە لەلایەن هاوپێچی ڕۆشنبیریی باڵوێزخانهی عێراقی لەو وڵاته بڕوانامەی پێ دراوە.
ی- گواستنەوەی پەیوەندیدار بە وەبەرهێنانی بیانی لە عێراق.
ت- گواستنەوەی داهاتی فرۆشتنی ئەو پشکانەی لەناوخۆی عێراق دابەش کراون، بۆ عێراقییەكانی نیشتەجێی دەرەوەی وڵات، یان بیانی (بەهای ئەسڵی لەگەڵ گەڕانەوەی ئەگەر هەبێت) لە ئەگەری فرۆشتنیان، بەمەرجێک پاڵپشتیی لەلایەن بۆرسەی عێراقەوە دابین بکرێت.
ل- قەرەبووکردنەوە، کە لەلایەن دەسەڵاتە فەرمییەکانی عێراقەوە بڕیاری لەسەر دەدرێت، یان پەسەند کراوە بۆ بیانییەکان، یان بۆ عێراقییەکان، کە لەدەرەوەی وڵات نیشتەجێن.
م- قازانجی خاوەن پشکەکان لە کۆمپانیا تۆمارکراوەکانی عێراق.
ن- بڕی داهاتی دارایی (فرۆشتنی خانووبەرە یان سەروەت و سامانی دیكە، یان گەڕانەوەیان) لە عێراق بۆ عێراقییەکی نیشتەجێی دەرەوەی وڵات، بە مەرجێک گواستنەوەکە لە ئەکاونتەکەیەوە، یان ئەژمێری بریکارەکەی لە ناوخۆی عێراقەوە بێت بۆ ئەکاونتەکەی، یان ئەژمێری کۆمپانیاکەیان لەدەرەوەی وڵات بەتایبەتی.
و- پارەدانی شایستە پەیوەست بە بانکی و ئاسانکاریی قەرز، کە کڕیار پەیوەندیی بە بانکەکانی دەرەوەی عێراقەوە کردووە.
4- فراوانکردن و ئاسانکاریکردنی ڕێکارەکانی گواستنەوەی دەرەکی بۆ پۆلەکانی خوارەوە، وەک قۆناغی یەکەم، بۆ ئەوەی دواتر پۆلەکانی دیكەیش بەدوایدا بگەڕێن، ئەوانیش:
أ- هەموو جۆرەکانی کۆمپانیا، کە لە بەشی تۆماری کۆمپانیاکان لە وەزارەتی بازرگانی فیدراڵی تۆمار کراون.
ب- ئەو پڕۆژانەی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازی لە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی فیدراڵی تۆمار کراون.
ج- کۆمپانیا سادەکان، کە بەپێی پێویست لەلایەن ژوورەکانی بازرگانییەوە دامەزراون (بەپێی گرێبەستی دامەزراندنی، کە لەلایەن نوتەری گشتییەوە بڕوانامەدار کراوە) بە بڕی هەزار 200 دۆلار زیاتر نەبێت لە مانگێکدا.
د- لقی کۆمپانیا بیانییەکان، کە لە بەشی تۆماری کۆمپانیاکان لە وەزارەتی بازرگانیی فیدراڵی تۆمار کراون.
هـ- پڕۆژەی وەبەرهێنان بە هەموو جۆرەکانیەوە، کە لەلایەن کۆمیسیۆنی وەبەرهێنانەوە مۆڵەتیان پێدراوە.
و- پڕۆژەی کشتوکاڵی و ئاژەڵی، کە مۆڵەتی وەزارەتی سامانی ئاژەڵ، بەشی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی، یان بەشی ڤێتێرنەری لە وەزارەتی کشتوکاڵی فیدراڵی مۆڵەتیان پێ دراوە.
ز- فەرمانگە زانستییەکان، کە بەپێی پێویست مۆڵەتیان لەلایەن سەندیکای دەرمانسازەکانەوە هەیە.
ح- دابەشکەرانی کارگە نێودەوڵەتییەکان، کە جێگیر کراون بۆ دامەزراو لەو کارگانە، بۆ مەبەستی کارکردن لە عێراق، هەروەها ئەو بریکارانەی، کە دامەزراندنەکەیان لەلایەن دابەشکەرەوە پەسەند کراوە، بۆ کارکردن لە بازاڕی عێراق، کە بەپێی پێویست مۆڵەتی کارکردنیان لە عێراقدا هەیە.
ت- بریکاری کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان، کە بەپێی یاسای دەزگای بازرگانی، کە کارپێکراوە، تۆمار کراون.
ی- ھەموو جۆرە کۆمپانیا و کارگە و تاقیگە و پرۆژەیەک، کە مۆڵەتیان پێ دراوە لە ھەرێمی کوردستانی عێراق، دوای پێشکەشکردنی بەڵگەی دامەزراندن، یان مۆڵەتدان لە لایەنە کەرتە پەیوەندیدارەکانەوە، بە وەرگێڕانی یاسایی وەرگێڕدراون بۆ سەر زمانی عەرەبی.
5- بانکی ناوەندی پابەندە بە داپۆشینی سەرجەم داواکارییەکانی دۆلار بە پارە و حەواڵەی دەرەکی، بۆ هەموو مەبەستە شەرعییەکان. بەم شێوەیە هەر فرۆشتنێک بە نرخێکی زیاتر لە نرخی فەرمی دەبێتە کردەوەیەک، کە ئامانج لێی گەمژانە، یان بۆ داپۆشینی چالاکییە نایاساییەکان بێت و بانکی ناوەندیی عێراق پابەندە بە قەرەبووکردنەوەی ئەو بڕە جیاوازییەی، کە لە نرخە فەرمییە دامەزراوەکە زیاتر بێت بۆ سوودمەندان (هاوردەکاران). ئەم جیاوازییە لە حسابی بانکیی سەرپێچیکار لەگەڵ ئێمە دەبڕدرێت.
6- پاکێجێکی دیكەی گرنگ بەم نزیکانە دەردەچێت بۆ گەیشتن بە سەقامگیریی نرخی ئاڵوگۆڕ و ئاستی گشتیی نرخەکان.
7- بانکی ناوەندیی عێراق سەرقاڵی دیراسەکردنی پێشنیار و سیناریۆی جۆراوجۆری پەیوەست بە نرخی فەرمیی ئاڵوگۆڕی دراوە.
ئەم هەواڵە 565جار خوێندراوەتەوە |