English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راوێژکارێکی سوودانی وادە گەرانەوەی دۆلار بۆ ئاستی پێشووی ئاشکرا دەکات
2023-02-04 [08:24 AM]

ZNA-هەولێر


راوێژكارێكی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ ئاستی پێشووی.

فادی شه‌ممه‌ری، راوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگەیاند "كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئیستا‌نبوڵ له‌نێوان عەلی موحسین عه‌للاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق و برایان نێلسۆن یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتاییهات".

راوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ "بانكی ناوه‌ندی عێراق كۆمه‌ڵێك رێوشوێنی نوێی بۆ دابه‌زینی به‌های دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینار راگه‌یاندووه‌ و له‌گه‌ڵیشدا رێوشوێنی ئه‌منی له‌ دژی قاچاخچییه‌كان ده‌گیرێته‌به‌ر و له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا دابه‌زینی نرخی دۆلار و سه‌قامگیری نرخی دیناری عێراقی ده‌بینین".

دوێنێ عەلی موحسین عه‌للاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق و برایان نێلسۆن یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا لە ئیستانبوڵ کۆبوونەوە، دوای کۆبوونەوەکەش بەهای دیناری عێراق بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکا بەرزبووەوە. بڕیاریشە لە 8ی ئەم مانگەدا محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی ئەمەریکا بکات، گرفتی دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دۆلاری عێراقی تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆکانی دەبێت لەگەڵ بەرپرسانی واشنتن





ئەم هەواڵە 616جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad