ZNA-هەولێر وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق بۆ پاراستنی هاوسه‌نگی بازاڕ و پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی هاووڵاتییان ژماره‌یه‌ك مادده‌ی خۆراكی به نرخێكی كه‌متر له بازاڕ ده‌خاته نێو بازاڕه‌كاندا.
دوابه‌دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی نرخی كه‌لوپه‌ل و شتومه‌ك له‌نێو بازاڕه‌كاندا، به‌هۆی دابه‌زینی به‌های دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، به سه‌رپه‌رشتیی وه‌زیری بازرگانی و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هه‌ڵمه‌تێكیان راگه‌یاندووه به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی هاووڵاتییان و پاراستنی هاوسه‌نگی بازاڕ.
له‌وباره‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه (4ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، ئـه‌سیر غه‌وره‌یری، وه‌زیری بازرگانی عێراقی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌كی زۆری بارهه‌ڵگری پڕ له ئارد، مریشك، هێلكه، ته‌حین و شیریان ره‌وانه‌ی نێو بازاڕه‌كانی به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراقدا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به نرخێكی كه‌متر له‌وه‌ی له‌نێو بازاڕه‌كادا هه‌یه بفرۆشرێن و هاوسه‌نگی بازاڕ بپارێزن.
وه‌زیری بازرگانی جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا ژماره‌یه‌ك دیكه‌ی بارهه‌ڵگری پڕ له چه‌ند جۆرێكی دیكه‌ی خۆراكی وه‌كو ماسی و گوشت ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی بازار بپارێزن و پێداویستییه‌كانی هاووڵاتییان پڕبكه‌نه‌وه.
له له‌لایه‌كی دیكه‌وه محه‌ممه‌د حه‌نین، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق به كوردستان24ـی راگه‌یاند، هه‌ڵمه‌ته‌كه پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه و بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وامده‌بێت. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش ئه‌و مادده خۆراكانه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه ده‌كرێن، له‌لایه‌ن بریكاره‌كانه‌وه ده‌خرێنه نێو بازاڕدا.
ئەم هەواڵە 379جار خوێندراوەتەوە |