ZNA:هەولێر خواردنه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی په‌رداخێك شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ دەبێتە هۆی ته‌ندروستي‌یەکی باش بۆ پێست و نينۆك و قژ.
پرتەقاڵ و شەربەتەکەی کۆمەڵێک سوودی تەندروستی گرنگی هەیە، کە لەش لە چەند زیانێک دەپارێزێت.
به‌پێی چه‌ند لێكۆلێنه وه‌يه‌ك پسپۆڕانی خواردن له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ئاوی پرته‌قاڵ لەبەرئەوەی هه‌ڵگری ڤيتامين C و پۆتاسيۆم و ترشەکانە، ده‌توانێت کاریگەرییەکی باشی لەسەر پێست و نينۆك و قژد هه‌بێت.
به‌وته‌ی پسۆڕان پزیشکی ئه‌و ڕیشاڵە زه‌ردانه‌ی له‌پرته‌قاڵدا هه‌يه کاریگەری هەیە لەسەر كه‌مكردنه‌وه‌ی تێكچوونی پێست له‌به‌رامبه‌ر تيشكی خۆردا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئامۆژگاريمان ده‌كه‌ن كه له‌پێناو تەندروستی پێست و نينۆك و قژماندا ڕۆژانه ئه‌و خۆراكانه‌ي كه هه‌ڵگري ڤيتامين (C)ن لە خواردنەکانماندا بەکاریان بهێنین.
ئەم هەواڵە 277جار خوێندراوەتەوە |