English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چه‌ند زانیارییه‌ك ده‌رباره‌ی گرێبه‌ستێكی هاوسه‌رگیری سه‌یر بڵاوده‌بێته‌وه‌
2023-02-04 [02:29 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دوای بڵاوبوونەوەی وێنەی گرێبەستێکی هاوسەرگیری کە تێیدا ئاماژە بەوە کرابوو، پیاوێک ئۆتۆمبێلێکی گرانبەها و دەمانچەیەکی کردووەتەوە مارەیی بۆ دەزگیرانەکەی، کاردانەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لێکەوتەوە.

وەک لە وێنەکەدا دەرکەوتووە، لە گرێبەستی هاوسەرگیرییەکەدا مارەییەکە بریتیە لە ئۆتۆمبێلێکی ماریسدز (جیکڵاس) مۆدێل 2022 لەگەڵ دەمانچەیەکی (تارق)، هاوکات واژووی دادوەر سایر خەلف حسێنی پێوەیە.

دادوەر سایر خەلەف حسێن، دادوەر لە پارێزگای نەینەوا لەو بارەیەوە  رایگەیاند، ئەو بابەتە دوورە لە راستیەوە و هیچ گرێبەستێکی لەوجۆرەمان نەهاتووەتە بەردەست.

ناوبراو گوتیشی: گرێبەستی لەوجۆرە لە پارێزگای نەینەوا نەکراوە و، ئەو جۆرە گرێبستە دژی یاسایە و واژووەکەشی ساختەیە.





ئەم هەواڵە 637جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad