ZNA - هەولێر لە یاریەکانی هەفتەی 22ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی ئیڤەرتۆن لەناو یاریگای خۆیدا میوانداری ئارسناڵی پێشەنگی کرد.
لە ئەنجامدا ئێڤەرتۆنی خاوەن یاریگا توانی یاریەکەش بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لێی بباتەوە.
لە تایمی یەکەمدا هەردوو یانە ئاستێکی مامناوەندی بینران و یاریزانانی هەردوو تیپ هەوڵەکانیان بەردەوامبوو بۆ تۆمارکردنی گۆڵ، بەڵام تایمی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا ئیڤەرتۆن بەشێوەیەکی باشتر دەرکەوتن و دوای چەند هەوڵێک لەخولەکی 60 جەیمس تارکۆڤسکی گۆڵی یەکەم و بردنەوەی یانەکەی تۆمارکرد.
بەو ئەنجامەش ئارسیناڵی پێشەنگ خاڵەکانی لە 50 خاڵدا مایەوە و ئیڤەرتۆنیش بە 18 خاڵەوە لەپلەی حەڤدەیەمدایە.
ئەم هەواڵە 313جار خوێندراوەتەوە |