English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌م رێگایانه‌ رووخسارت گه‌شاوه‌تر ده‌بێت
2023-02-04 [04:50 AM]

ZNA - هه‌ولێر


یەکێک لەو شوێنەی کە مرۆڤ بەگشتی و خانمان بەتایبەتی گرنگی پێدەدەن رووخسارە، چونکە تا چەند رووخسار پاک و خاوێن بێت و کوڵمەکان سوور و جوان بن، مرۆڤ ئەوەندەی دیکە سەرنج راکێشتر دەبێت و ئەمەش ماتمانەیەکی زیاتر بە خانمان دەبەخشێت، بەڵام بۆ ئەوەی پارێزگاری لە رووخسارێکی خاوێن و کوڵمێکی سەرنج راکێش بکەیت پێویستە ئەم ھەنگاوانەی خوارەوە لەبەر چا بگریت :
 

• تا پێت دەکرێت کەمترین مکیاژ بکە، بۆ ئەوەی رێگە بە کونەکانی رووخسارت بدەیت بە ئەسپایی ئارەقە دەربکات و رووخسارت ھەناسە بدات، ھەروەھا نابێت بیرت بچێت پێش نووستن پێویستە مکیاژەکەت لاببەیت .
 

• لەکاتی چوونە دەرەوەت لەماڵ کرێمی دژە خۆی بەکار بھێنە، چونکە ئەم جۆرە کرێمە رووخسارت لە تیشکی خۆر دەپارێزێت بەتایبەتی تیشکی سەرووی وەنەوشەیی کە زیانێکی زۆری بۆ پێست ھەبە .
 

• بەھیچ شێوەیەک جگەرە مەکێشە و مەی مەخۆرەوە، چونکە ئەم دوو توخمە ھەموو کات مرۆڤ بە پیرتر نیشان دەدەن.
 

• ئاوێکی زۆر بخۆوە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە تەندروستی رووخسارت و جەستەت بکەیت .
 

• ھەوڵبدە کوڵمەکانت بە تەڕی بھێلێیتەوە، ئەم ھەنگاوەش زۆر گرنگە بۆ ئەوەی رێگری لە تێکچوونی پێستت بکەیت، ئەمەش دەکرێ بەبەکارھێنانی کرێمێکی گونجاو بێت بۆ رووخسارت و واباشترە دوای خۆشۆردن بەکاری بێنی، ھەروەھا دوای ئەوەی رووخسارت دەشۆیت .
 

• ھەوڵبدە جار جارە رووخسارت بگوشیت، بۆ ئەوەی دیمەنیان شێوەیەکی پەمبەیی وەربگرێت و قەڵەوتر دیار بێت.
 

• ھەندێک جۆرە خۆراکی وەک گوێز و ئەو خۆراکانەی کە رۆنی سروشتی تێدایە بخۆ، ئەمەش رووخسارێکی نەرم و تەندروستت پێ دەبەخشێت .

 





ئەم هەواڵە 922جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad