ZNA - هەولێر لە درێژەی یاریەکانی خولی نایابی ئینگلتەرا یانەی ولڤەرهامپتۆن میوانداری لیڤەرپوولی کرد.
لە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراودا ولڤەری خاوەن یاریگا توانی یاریەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە ڕێدز بباتەوە.
هەر لە خولەکی شەشەمی تایمی یەکەمدا یاریزان ماتیب بەهەڵە گۆڵێکی لەخۆیان تۆمارکرد لە سوودی ولڤەرهامپتۆن،
دوای تێپەڕبوونی شەش خولەکی تر و لە خولەکی 12 کریگ داوسون گۆڵی دووەمی تۆماركرد.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 71 یاریزان روبن نێڤز بۆ جاری سێیەم تۆڕی گۆڵی ئەلیسۆنی هەژاند و ولڤەری کردە خاوەن سێ گۆڵ و سێ خاڵ.
بەم ئەنجامە، یانەی ولڤەرهامپتۆن 20 خاڵی هەیە و لە پلەی 15 دایە، لیڤەرپوولیش خاوەن 29 خاڵە و لە پلەی دەیەمدایە.
ئەم هەواڵە 571جار خوێندراوەتەوە |