ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی ئەم هەفتەیەی خولی نایابی ئینگلتەرا، مانچستەریونایتد لە ئۆلدترافۆرد میوانداری کریستاڵ پاڵاسی کرد.
لە ئەنجامدا شەیتانە سوورەکان توانیان یاریەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە کریستاڵ پاڵاس بباتەوە.
هەر لەگەڵ فیکەی ناوبژیوان یاریێکی بەهێز و بەچێژ لە نێوان هەردوو یانە پێشکەشکرا،
ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ یونایتد هەژمارکرد و برونۆ فێرناندێز لە خولەکی 7 بە سەرکەوتوویی جێبەجێیکرد و یانەکەی کردە خاوەن گۆلێک.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 62 ڕاشفۆرد گۆڵێکی تری بۆ شەیتانە سوورەکان تۆمارکرد، لە خولەكی 71دا ناوبژیوان کارتی سووری بەڕووی کاسیمیرۆ بەرزکردەوە و یاریزانەکەی لە یاریگا کردە دەرەوە.
کریستاڵ پاڵاس هەوڵی دا کە هیچ نەبێت یاریەکە یەکسان بکاتەوە و گۆڵێکی لە خولەکی 76 تۆمارکرد، بەڵام ئەو گۆڵە نەبووە فریاد ڕەس و یاریەکە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
بەم سەركەوتنە یانەی مانچستەر یونایتد بە کۆکردنەوەی 42 پلەی سێیەمی ڕیزبەندی گرتووە و کریستاڵ پاڵاسیش تەنیا 24 خاڵی هەیە.
ئەم هەواڵە 346جار خوێندراوەتەوە |