English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مانگی ڕابردوو عێراق زیاتر لە 7 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمەریكا كردووە
2023-02-05 [07:07 AM]

ZNA – هەولێر


لەمانگی یەكی ئەمساڵدا عێراق حەوت ملیۆن و 874 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمەریكا كردووە، كە رۆژانە 254 هەزار بەرمیل نەوت دەكات.

 

بەرێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، لە مانگی کانوونی دووەمی رابردوودا عێراق حەوت ملیۆن و 874 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە کە ئەوەش بەراورد بە مانگی كۆتایی ساڵی ڕابردوو، رێژەکە کەمتر بووە کە هەشت ملیۆن 928 هەزار بەرمیل بووە.

لەراگەیێندراوەكەدا ئەوەش هاتووە، عێراق لەماوەی هەفتەی یەکەمی مانگەکەدا، ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا، بە تێکڕا150 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و لەهەفتەی دووەمدا 201 هەزار بەرمیل و لەهەفتەی سێیەمدا 195 هەزار بەرمیل و لەهەفتەی چوارەمدا 489 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بووە.

بەڕێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکا ئەوەشی ئاشکراکردووە، لە مانگی رابردوودا عێراق لەپلەی چوارەمدا دێت لە هەناردەکردنی نەوت بۆ ئەمریکا و لەدوای کەنەدا و مەکسیک و سعودییەوە دێت.

 





ئەم هەواڵە 343جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad