English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودێكی گرنگی شیری دایك بۆ كۆرپەلە بزانن
2023-02-05 [08:49 AM]

ZNA :هەولێر


توێژەران لە توێژینەوەیەكی نوێدا گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی كە، ئەو كۆرپانەی وا زیاتر لە سێ مانگ شیری دایكیان پێدەدرێت، بەهۆی ئەو مۆلیكولانەی لە شیردا هەن، كەمتر تووشی مەترسی وەك ئەگزیماو هەناسەبڕكێ و ئالێرژی دەبن

 

. توێژەران لە توێژینەوەیەكی نوێدا لە كۆلێژی پزیشكی زانكۆی پێنسیلڤانیا بۆیان دەركەوتووە، كە ڕەنگە مۆلیكولە بچووكەكانی ناو شیری دایك یارمەتیدەر بن لە كەمكردنەوەی مەترسی تووشبوون بە كێشەی ئالێرژی لە كۆرپەدا.

 

توێژەران پێیان وایە ئەم دۆزینەوە نوێیە دەتوانێت یارمەتی دایكان بدات بۆ زیاتر شیرپێدان یان ڕەچاوكردنی بەرنامەیەكی ڕێك و پێكی خواردن بەمەبەستی كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە هەستیاری و ئالێرژی لە منداڵی ساوادا

 

. بە قسەی توێژەران شیری دایك خۆراكی سروشتییە بۆ كۆرپە، كە ماددە خۆراكیەكان و دژەتەنی پێویست بۆ گەشەكردنی دروست دابین دەكات، دژە تەنەكانی ناو شیر كۆرپە لە نەخۆشی و هەوكردن دەپارێزن.





ئەم هەواڵە 484جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad