English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەوەندەر ئەگەر بەشێوەیەکی بەردەوام بخورێت ئەم سوودە زۆرانەی هەیە
2023-02-05 [11:20 AM]

هەولێر : ZNA


چەوەندەر سەوزەیەکی ژێر خاکییە کە لە زۆرێک لە چێشتخانەکانی جیهاندا بەکاردێت، هەروەک سەرچاوەی جۆرەهاڤیتامین و کانزا و پێکهاتەی ڕووەکییە کە خاوەنی تایبەتمەندی دەرمانییە

 

. چەوەندەر بەوەجیادەکرێتەوە کە هەڵگری چەندین ماددەی خۆراکیی پێویستە بۆ تەندرووستییجەستە، بەو پێیەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیەکان کەمدەکاتەوە، بۆئەوەش سوودی تەندرووستیی گەورەی هەبێت، پێیوستی بەوەیە بەشێوەیەکی بەردەوام بخورێت

 

. گرنگترین سوودەکانی چەوەندەر ئەمانەیە

 

: 1. چەوەندەر وەک خۆراکپێدەرە: چەوەندەر کالۆری کەمی تێدایە، بەڵامڤیتامین و کانزا بەنرخەکانی تێدایە، هەروەها چەوەندەر نیترات و ڕەنگی نائۆرگانیکی تێدایە کە پێکهاتەی ڕووەکین و سوودی تەندرووستیی زۆریان هەیە

 

. 2. کۆنترۆڵکردنی پەستانی خوێن: نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردنن لە سەرانسەری جیهاندا، هەروەها بەرزی پەستانی خوێن یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی مەترسیی بۆ درووستبوونی ئەم جۆرە کێشە تەندرووستییانە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە چەوەندەر ئاستی پەستانی خوێن کۆنترۆڵ دەکات.

 

3. باشکردنی توانای وەرزشکردن: چەند لێکۆڵینەوەیەک ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو نیتراتی خۆراکیانەی لە چەوەندەردا هەیە ڕەنگە توانای وەرزشیی بەرز بکەنەوە، لەبەر ئەم هۆکارە زۆرجار چەوەندەر لەلایەن وەرزشوانانەوە بەکاردەهێنرێت

 

. 4. دژە هەوکردنە: چەوەندەر ڕەنگێکی تێدایە کە پێی دەوترێت بیتالین، کە چەندین تایبەتمەندیی دژە هەوکردنی هەیە، ، هەروەک دەرکەوتووە کە ئاوی چەوەندەر و وەرگیراوەکانی هەوکردنی گورچیلە لە مشکدا کەمدەکاتەوە کە رەنگە بۆ مرۆڤیش هەمان سوودی هەبێت

 

. 5. باشکردنی ئاستی کارکردنی کۆئەندامی هەرس ڕیشاڵی خۆراک پێکهاتەیەکی گرنگی خۆراکی تەندرووستە و پەیوەندیی بە چەندین سوودی تەندرووستیەوە هەیە، لەوانە باشترکردنی هەرسکردن. یەک کوپ چەوەندەر ٣.٤ گرام ڕیشاڵی تێدایە، ئەمەش وا دەکات چەوەندەر سەرچاوەیەکی باشی ریشاڵەکان بێت

 

. 6. پشتیوانیکردنی تەندرووستیی مێشک: پرۆسە و ئەرکە دەروونی و مەعریفیەکان بە شێوەیەکی سروشتیی لەگەڵ تەمەندا دادەبەزێت و ئەم دابەزینە ئەگەر بەرچاو بێت،ڕەنگە ببێتە هۆی هەندێک نەخۆشیی، وەک: نەخۆشیی بیرچوونەوە و ئەلزەهایمەر. کەمبوونەوەی ڕۆیشتنی خوێن و دابینکردنی ئۆکسجین بۆ مێشک ڕەنگە بەشداربێت لەم دابەزینە، هەروەها دەرکەوتووە کە نیتراتی ناو چەوەندەر توانای دەروونی و مەعریفی باشتر دەکات لەڕێگەی پەرەپێدانی فراوانبوونی خوێنبەرەکان و زیادکردنیڕۆیشتنی خوێن بۆ مێشک

 

. 7. ڕێگرییکردن لەتووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە: شێرپەنجە نەخۆشییەکە بەوە جیادەکرێتەوە کە خانەکان بەشێوەیەکی کۆنترۆڵنەکراو گەشە دەکەن، بەڵام لێکۆلینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە ڕێژەی دژە ئۆکسانی چەوەندەر بەشداریی کردووە لە یارمەتیدانی خۆپاراستن لە شێرپەنجە.





ئەم هەواڵە 457جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad