ZNA- هەولێر
هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی ناسراو بە ناتۆ ئاشکرایکرد، داواکارییەکەی نەمسایان بۆ بە ئەندامبوون لە ئەرکی هاوپەیمانی ناتۆ لە عێراق پەسەند کردووە و هێزەکانیان شان بە شانی هێزەکانی ناتۆ لە ئەرکەکانی هاوپەیمانییەکە لە عێراق بەشدار دەبن.
لەگەڵ بەشداریکردنی نەمسا لە ئەرکی هاوپەیمانیی ناتۆ لە عێراق، ژمارەی ئەو وڵاتانەی لە ئەرکی ناتۆ لە عێراق بەشدارن گەیشتە 30 وڵات.
ئەرکی ناتۆ لە عێراق لەسەر داواکاری حکومەتی فیدراڵی لە مانگی تەمموزی 2018 لە لوتکەی ناتۆ لە برۆکسل بڕیاری لەسەر درا و لە مانگی تشرینی یەکەمی هەمان ساڵ ئەرکەکەی دەست پێکرد، ئەرکی ناتۆ لە عێراق بۆ پێدانی راوێژی سەربازیی و بەهێزکردنی توانا سەربازییەکانی سوپای عێراقەبۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆره.
ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە |