English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چوار سوودی نەبیستراوی خواردنی سیر لە وەرزی زستاندا
2023-02-05 [03:29 AM]

ZNA:هەولێر


سیر بەیەکێک لە گرنگترین پێکهاتەکان دادەنرێت لە هەموو چێشتخانەیەکدا، لە زستانیشدا زۆربەی کەسەکان زیاتر پشت بە سیر دەبستن، بەتایبەت بۆ چارەسەرکردنی سەرما و هەڵامەت، هەروەها دەرکەوتووە بەرگری جەستە بەهێزدەکات و هەندێک نەخۆشی لە جەستە دووردەخاتەوە.

بەپێی بابەتێکی تەندروستی ماڵپەڕی" alwatanvoice" کۆمەڵێک سوودی سیری ئاشکراکردووە لە وەرزی زستاندا، بەم جۆرە:

١. لەگەڵ هەوکردنەکانی جەستەدا دەجەنگێت.
٢. فشاری بەرزی خوێن کەمدەکاتەوە.
٣. سیستمی بەرگری بەهێز دەکات و دژی نەخۆشییەکان دەجەنگێت.
٤. ئاستی کۆلیسترۆڵی بەرز کەمدەکاتەوە.
بۆیە پزیشکەکان ئامۆژگاری خەڵک دەکەن کە سیر بکەنە ناو ژەمە خۆراکییەکانیانەوە یان لەگەڵ زەیت یان لەگەڵ شۆربادا تێکەڵ بکرێت بۆ دەستکەوتنی سوودەکانی و هەروەها ئاشکرایان کردووە باشترە بە ساغی سیر بخوڕیت وەک لێنانی لەسەر پلەیەکی گەرمی بەرز، چونکە ماددە سوودبەخشەکانی ناوی وەک دژە ئۆکسانەکان دەکوژێت کە تیایدایە.





ئەم هەواڵە 346جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad