ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی گەڕی 20ی خولی یانەكانی ئیسپانیا، ڕیاڵ مایۆرکا میوانداری ڕیاڵ مەدریدی کرد.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی یانەی ڕیاڵ مایۆرکا کۆتاییهات.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 13 ناچۆ فێرناندێز گۆڵێکی بە هەڵە لە خۆیان و لە سوودی مایۆرکا تۆمارکرد و تایمی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا ناوبژیوان هێرناندێز لێدانێکی سزای بۆ یانەی شاهانە هەژمارکرد، بەڵام یاریزان ئەسێنسیۆ لێدانەکەی لەدەستدا و نەیتوانی یانەکەی لە شکست ڕزگار بکات.
بەم ئەنجامەش، یانەی ڕیاڵ مەدرید هەنگاوێکی تر لە نازناوەکە دوورکەوتەوە و سێ خاڵی تری لەدەستدا و ئێستا بە کۆکردنەوەی 45 خاڵ لە پلەی دووەمدایە و مایۆرکاش خاوەنی 28 خاڵە و لە پلەی دەیەمدایە.
ئەم هەواڵە 385جار خوێندراوەتەوە |