English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ حاجی ئۆمه‌ران زیاتر له‌ دوو مه‌تر به‌فر باریوه‌
2023-02-05 [04:29 AM]

ZNA- هه‌ولێر


به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ حاجی ئۆمه‌ران ئاشكرای كرد، له‌ دوێنێوه‌ شه‌پۆڵێكی تری به‌فربارین ڕووی له‌ ناوچه‌كه‌ كردووه‌ و بۆ ئه‌مساڵیش تا ئێستا زیاتر له‌ 2 مه‌تر و نیو به‌فر باریوه‌.

سەردار ڕەزانی بەرپرسی تیمی ڕاماڵینی بەفر له‌ حاجی ئۆمه‌ران  ڕایگەیاند: لە دوێنێ شه‌مووه‌وه‌ شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین سنووری حاجی ئۆمەران و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری گرتۆتەوە و تا ئێستاش بەردەوامی هه‌یه‌.

گوتیشی: ته‌نیا له‌ شەوی رابردوودا 20 سانتیمەتر بەفر لە حاجی ئۆمەران باریوە، لە هەندێک شوێنی دیکەش ڕێژەکەی بەرزتر بووە، به‌مشێوه‌یه‌ش کۆی گشتی بەفربارینی ئەمساڵیش لە 2 مەتر و نیو زیاترە.

هه‌روه‌ها گوتی: تیمه‌كانی ڕاماڵینی بەفر بەردەوام سەرقاڵی خاوێنکردنەوەی ڕێگاکانن، بۆ ئەوەی ڕێگای گشتی بەهۆی بەستەڵەک و بەفر ئاستەنگی بۆ دروست نەبێت و بۆ ئه‌مه‌ش بەردەوام خوێ لە ڕێگاکاندا دەڕێژین و ئێستا ته‌واوی ڕێگاکان کراونەتەوە.

لەلایەکی دیکەوه‌ سیروان حوسێن گوتەبێژی کۆمەڵگەی دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران  ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ بارینی بەفر کاریگەری نەبووە لەسەر بزاوتی بازرگانی و هاتووچۆی گەشتیاران لە مەرزی حاجی ئۆمەران و جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری بەردەوامە.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ندێجار بەهۆی ئاستەنگی هاتووچۆ، ڕێگاکان کەمێک ئەستەم دەبن، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌رجه‌م ڕێگاكان به‌ڕووی هاتوچۆ كراوه‌ن.

 





ئەم هەواڵە 610جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad