English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زاخۆ.. له‌ كه‌مپێكی ئاواره‌ ئێزدییه‌كان ئاگر كه‌وته‌وه‌ و دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ست دا
2023-02-05 [05:24 AM]

ZNA-ھەولێر


وتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ
رایگەیاند، له‌ كه‌مپى چه‌م مشكو له‌ ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ له‌ ئه‌نجامى رووداوێكى ئاگركه‌وتنه‌وه‌، دوو منداڵى ئێزدى گیانیان له‌دسه‌ت دا.

ڕائد ئەحمەد ڕەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 5/2/2023، ئاگر به‌ربووه‌ته‌ سێ خیوه‌تگه‌ى ئاواره‌كانى كوردانی ئێزدى له‌ كه‌مپى چه‌م مشكو، له‌ ئه‌نجامى رووداوه‌كه‌ش دوو منداڵى ئێزدى گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و هاوكات زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری ماددی هه‌بووه‌.

ھەروەھا ڕائد ئەحمەد ڕەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو،کە ته‌رمى منداڵه‌كان ره‌وانه‌ی پزیشكى دادیی كراون و سه‌باره‌ت به‌ هۆكاره‌كانی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستی پێ كردووه‌.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 532جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad