ZNA- هەولێر
سوپای کوێت ڕایگەیاند سەربازانی بەریتانیا چوونەتە ناو کوێت بۆ بەشداریکردن لە مەشقی "محرب ئەلسەحرا نێو کوێت.
ئەم مانسۆڕە لە ٥ی شوبات تا ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٣ لەلایەن سوپای کوێتەوە بەڕێوەدەچێت.
ئەم مانۆڕە یەکێکە لەو مەشقە هاوبەشانەی دەورەیی سوپای کوێت بە هاوکاری لەگەڵ سوپای بەریتانیا ڕێکی دەخات.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە مەبەست لەم مانۆڕە زیادکردنی هاوکاری سەربازیی نێوان لایەنەکان و یەکخستنی چەمکە سەربازییەکان و مانۆڕی هاوبەشە.
لەم مانۆڕەدا هێزە سەربازییەکانی هەردوو وڵات ھاوشێوەکردنی هەڵمەتی هێرش و شەڕی شارەکان پڕۆڤە دەکەن.
ئەم هەواڵە 490جار خوێندراوەتەوە |