ZNA - هەولێر لە یاری هەفتەی 22ی خولی نایابی ئینگلتەرا هەردوو یانەی تۆتنهام و مانچستەر سیتی ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە ئەنجامدا تۆتنهامی خاوەن یاریگا توانی یاریەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە مانسیتی بباتەوە و سێ خاڵی گرنگ بەدەست بهێنێت.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 15 هاری کەین گۆڵێکی بۆ تۆتنهام تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا هەردوو یانە هەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ سەر گۆڵی یەکتر بەڵام سەرکەوتوون نەبون لە گۆڵ تۆمارکردن و لە ئەنجامدا یاریەکەش بە تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
بەم سەركەوتنە، یانەی تۆتنهام بە کۆکردنەوەی 39 خاڵ لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی مایەوە و سیتیزنیش بەکۆکردنەوەی 45 لە پلەی دووەمدایە.
ئەم هەواڵە 403جار خوێندراوەتەوە |